ئاگاداری؛ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسێک له مه‌ڕ مافی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا

له درێژه‌ی کار و چالاکیه‌کانی خۆیدا و بۆ باشتر ناساندنی دۆزی کورد به ڕای جیهانی و هێنانه به‌رباسی له ناوه‌نده جیهانیه‌کاندا و به ئامانجی به نێۆ نه‌ته‌وه‌یی کردنی ئه‌و دۆزه، کۆنفرانسێک له ژێر "ناوی مافی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا" له لایه‌ن ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و ڕێکخراوی مه‌ڕاپ (بزووتنه‌وه‌ی دژ به ڕاسیزم و بۆ دۆستایه‌تی نێوان گه‌ڵان) له ڕۆژی ١ی مارسی ٢٠١٣ له بنکه‌ی کۆمیساریای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری ژنێڤ به‌ڕێوه ده‌چێ.
له‌و کونفرانسه‌دا چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان هه‌وڵی ڕوون کردنه‌وه‌ی بار و دۆخی مافه‌کانی گه‌لی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا بۆ به‌شدار بووان ده‌ده‌ن. له ڕۆژانی دواییدا ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه چوونی ئه‌و کۆنفرانسه بڵاۆ ده‌کرێته‌وه.


ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ
٢٦/٠٢/٢٠١٣
ژنێڤ
 






                                         © Copyright 2012, Zagros Human Rights Center