ڕاپۆرتی کوتایی کونفرانسی یادکردنه‌وه‌ی قوربانیانی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه له باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان

دوا به دوای ئاماده‌کاریه‌کان بۆ پێک هێنانی کونفرانسێک له باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ئامانجی بردنه پێشی که‌یسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و به نێۆ نه‌ته‌وه‌یی کردنی ئه‌و که‌یسه، ئه‌مڕۆ ١٧/٠٣/٢٠١٤ کونفرانسێک به به‌شداری ٣١ باڵوێزی وڵاتانی ئه‌ندامی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ژماره‌یه‌ک ڕێکخراوی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی ڕاوێژکاری ئه‌ۆ شۆرایه و که‌سایه‌تیه ناسراو و چالاکه‌کانی بۆاری مافی مرۆڤ، ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نوێنه‌رایه‌تی حیزبه کوردستانیه‌کان له وڵاتی سویس، له ژێر ناوی " یادکردنه‌وه‌ی قوربانیانی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه" دا پێک هات.
کونفرانسه‌که له لایه‌ن ١٠ ڕێکخراوی کوردستانی و به هاوکاری له گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی عیراق له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌سترابوو و یه‌که‌م کونفرانسی به‌رزی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر که‌یسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بوو که له باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ به‌ڕێوه چوو.
کونفرانسه‌که به یه‌ک خۆله‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێز لێنان له قوربانیانی تراژیدیای ‌هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد و دواتر هه‌ر کام له‌م به‌ڕێزانه وتاری خۆیان پێشکه‌ش کرد؛
١-  چارلز گراڤێس- که‌سایه‌تی چالاکی سویسی،
٢-  ئه‌لیکساندێر فاسێل – نوێنه‌ری سویس له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،
٣-  ژارمۆ ساریڤا – به‌ڕێوه به‌ری له‌قی ژنێڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار وباری داماڵینی چه‌ک،
٤-  خاتوو ماریانجێلا زاپیا – باڵوێزی یه‌کیتی ئۆروپا،
٥-  کاسپێر هالێر – نوێنه‌ری ڕێکخراوی خاچی سه‌وز،
٦-  نوێنه‌ری حکوومه‌تی عیراق له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،
٧-  وه‌زیری مافی مرۆڤی عیراق،
٨-  نوێنه‌رایه‌تی گرووپی ٣/١٦،
٩-  ڕه‌مه‌زان ئۆزتورک – وێنه‌گر وشایه‌تی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، خه‌ڵکی تورکیه،
١٠- عه‌دنان ئه‌سکه‌نده‌ر – شایه‌ت وقوربانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه،
١١-  حاکم ئاسۆ قادیر – دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه وسه‌رۆکی یه‌کێک له دادگاکانی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال.
هه‌روه‌ها په‌یامی به‌ڕێزان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له لایه‌ن نوێنه‌ری حکومه‌تی عیراقه‌وه پێشکه‌ش کرا وپه‌یامی وه‌زیری شه‌هیدانی هه‌ریمی کوردستان له ڕێگای ڤیدیۆ ڕێکوردێره‌وه بڵاۆ کرایه‌وه و هه‌ر دوو لایان به فه‌رمی داوایان له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌که کرد که که‌یسی کیمیاباران وئه‌نفال به فه‌رمی بناسن و دان به جینۆسایه‌دی گه‌لی کورد له عیراقی سه‌رده‌می سه‌دام حوسه‌یندا بنێن. له درێژه‌‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ند که‌س له به‌شدار بووان بۆچوون وپشتگری خۆیان بۆ که‌یسه‌که ده‌ربڕی وهیوایان خواست که کاری جیدی بکرێ بۆ دووباره نه‌بووه‌نه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره‌ساتانه وداوای لێکۆڵینه‌وه‌یان کرد له شوێنه‌واره‌کان وکاریگه‌ریه جێماوه‌کانی کیمیابارانه‌که له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه دا.
له کونفرانسه‌که‌دا چه‌ند ڤیدیۆی دیکومێنتری و وێنه‌یی له سه‌ر کیمیابارن، قوربانیان و بریندارانی بوردوومانه‌که پیشان دران که وێڕای پیشان دانی قووڵایی و گه‌وره‌یی کاره‌ساته‌که هه‌ستی ئاماده‌بووانی بزواند.
شایانی باسه که زۆربه‌ی به‌شداربووان سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی هیواو و ئاواتی خۆیان بۆ چوونه پێشی که‌یسه‌‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، داوایان له کوردان ده‌کرد تا شێلگیرانه‌تر کار بکه‌ن له پێناو به نێۆ نه‌ته‌وه‌یی کردنی که‌یسه‌که و لۆبی چالاکی بۆ دروست که‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا.

وته‌ بێژ به ناوی گرووپی ٣/١٦
ئازاد سه‌ڵواتی
١٧/٠٣/٢٠١٤



کونفرانسی هه‌ڵه‌بجه

کونفرانسی هه‌ڵه‌بجه

کونفرانسی هه‌ڵه‌بجه

کونفرانسی هه‌ڵه‌بجه

کونفرانسی هه‌ڵه‌بجه

کونفرانسی هه‌ڵه‌بجه

کونفرانسی هه‌ڵه‌بجه

کونفرانسی هه‌ڵه‌بجه

کونفرانسی هه‌ڵه‌بجه

کونفرانسی هه‌ڵه‌بجه
 






                                         © Copyright 2012, Zagros Human Rights Center