سمینار
 سەربەخۆیی باشووری کوردستان : ئایا دونیا ئامادەیە بۆ ''جیابوونەوەی کورد''؟


پێنجشەمە ٢١ی ئەیلول (سێپتامبەر)ی ٢٠١٧

 ǀ 18:15 – 20:00 Université de Genève ǀ Uni Mail ǀ M S150 ǀ

هاتن بۆ هەمووانە
بەشداربووان :
هالان هۆرمیز جێورجێس، ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەریمی کوردستانی عێراق
موحەمەد ئەقدەم، دێپارتمانی زانستە سیاسی و پەیوەندی نێۆنەتەوەییەکانی زانکۆی ژنێڤ
پەرلەمانی هەریمی کوردستانی عێراق، سەرەڕای هەڕەشەکانی بەغدا لە بە کار هێنانی هێز و گوشاری وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکان بۆ ڕاگرتنی گشتپرسی، ڕاسپاردەی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هەریمی کوردستان لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ی، پەسند کرد.
ئەم پرسیارانە ئەکەونە بەر باس : 
بۆچی گشتپرسی دەکرێ؟
ئایا سیستمی فیدیراڵ نەیتوانی لە دابینکەری هاوژینییەکی یەکسان بێ لە عێراق دا؟
جيگرەوەکەی چییە؟ ئایا سیستمێکی کۆنفیدیراڵ یان سەربەخۆیی؟
ئایا ناوچە جێ ناکۆکییەکان و شاری کەرکووک بەشێک لەو وڵاتە نۆێیە دەبن؟
لە دوای ڕێفراندۆم چی ڕوو دەدات؟
لێکەوتە سیاسی و یاساییەکانی چی دەبن؟
وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگای نێۆ نەتەوەیی چۆن لە گەڵی هەڵسوکەوت دەکات؟
ئایا سەربەخۆیی کوردستان دەتوانێت هۆکاری سەقامگرتوویی ناوچەکە بێت؟
-------------------------------------------------------------
بە هاوکاری ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ و هەواڵبەندی کورد-سویس ڕێک خراوە

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
١٩/٠٩/٢٠١٧
ژنێڤ - سویسرا

 

seminar

 






                                         © Copyright 2012, Zagros Human Rights Center