ڕاگه‌یندراو؛ تێرۆری سێ چالاکی سیاسیی کورد له‌ پاریس مه‌حکووم ده‌که‌ین



نیوه‌شه‌وی چوارشه‌مه له سه‌ر پێنجشه‌ممه ‌١٠ی ژانویه‌ پۆلیسی فه‌رانسه‌ له‌ شاری پاریس، ته‌رمی سێ ‌ژنه چالاکوانی سیاسیی کوردی باکووری کوردستانی له‌ ئاپارتومانێک دا دۆزییه‌وه‌. ئه‌م سێ ژنه‌ ‌ بریتی بوون له‌: ١- سه‌کینه جانسز ٢- فیدان دوغان ٣- له‌یلا سویله‌مز.

به‌ پیی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌م سێ که‌سه‌ به هۆی په‌لامارێکی تێرۆریستی پلان بۆداڕێژراو له لایه‌ن که‌س یان که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه دراونه‌ته به ده‌ستڕێژی گوله و هه‌ر له‌ بنکه‌ی ئه‌نستیتۆی کوردانی شاری پاریس (ئه‌نفورماسیون کوردستان) دا، کوژراون.

ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، تێرۆری ئه‌م سێ چالاکوانه، به‌ توندی مه‌حکووم ده‌کا و وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و دۆستانی ئه‌و تێکوشه‌رانه داوا له پولیس، ده‌زگای ئه‌منیه‌تی و دادی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه ده‌کا که هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی داڕێژه‌ران و به‌ڕیوه‌به‌رانی ئه‌و جنایه‌ته بخه‌نه گه‌ڕ و ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویست له‌و باره‌وه بده‌ن. هه‌ر وه‌‌ها هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کرده‌وه تروریستیانه ده‌ر هه‌‌ق به چالاکانی سیاسی کورد له وڵاتی فه‌رانسه‌دا.

ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ
١٢ی ژانویه‌ی ٢٠١٣
ژنێڤ
 






                                         © Copyright 2012, Zagros Human Rights Center