ئێمە کێین؟

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ رێکخراوێکی ناحکوومییە کە لە ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە و بارەگاکەی لە جنێڤ، سویسرایە. لە مانگی تەمووزی ٢٠٢١ـەوە، ئەم ناوەندە خاوەنی پلەی راوێژکارییە لە ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان (ECOSOC)، کە بەمەش تواناکانی بۆ پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەهێزتر دەکات.

ئامانجی ئێمە

ئێمە خوازیاری جیهانێکین کە تێیدا هەر تاکێک بە تەواوی سوود لەو مافە بنەڕەتییانە وەربگرێت کە لە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکاندا هاتوون. بەڵێنی ئێمە لە رێگەی ئەم ئامانجانەوە خۆی دەردەخات:

  • پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ
  • پشتگیری گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی
  • هاندانی یەکسانی رەگەزی
  • بەرگری لە مافەکانی منداڵان
  • پاراستنی مافەکانی گەلانی رەسەن و کەمینەکان
  • خەبات بۆ نەهێشتنی سزای مردن
  • پێشخستنی پاراستنی ژینگە

چالاکییەکانی ئێمە

بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە، ناوەندی زاگرۆس خۆی لەو ڕێگایانەوە کاریان بۆ دەکات، لەوانە:

  • رێکخستنی کۆنفرانس و سیمینار لەسەر پرسەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ، زۆرجار بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوەکانی دیکە
  • بەشداریکردن لە هەڵمەتەکانی یارمەتیدانی قوربانیانی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ
  • پێشخستنی پەروەردەی مافەکانی مرۆڤ و پشتگیری توێژینەوە لەسەر ئەم بابەتانە
  • ئاڵوگۆڕی زانیاری و هاوکاری لەگەڵ رێکخراوە جۆراوجۆرەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ

سەرچاوەکانی ئێمە

ناوەندی زاگرۆس هیچ بودجەیەکی گشتی وەرناگرێت. چالاکییەکانی ئێمە تەنها لە رێگەی بەخشینی خۆبەخشانە و دیارییەکانی ئەندامانمان و هەروەها بە رێگەی بەردەوامی کاری خۆبەخشانەیان دابین دەکرێن.

تیمی ئێمە

ناوەندی زاگرۆس لە کۆمیتەیەکی جێبەجێکار پێکهاتووە کە بە شێوەیەکی دیموکراتی لە کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەدا هەڵبژێردراوە، هەروەها چەندین ژێر-کۆمیتەی هەیە کە لە چالاکوانانی خۆبەخش پێک هاتووە. پێکهاتەی ئێستای ئیمی ئێمە ئەم کەسانەن:

 

سەرۆکبەڕێز مۆحەمەد ئازاد سەڵواتی
بەڕێوەبەری کارگێڕیخاتوو سەمیرە مۆحەمەد
خەزانەدارخاتوو ئانیا ئۆکسالامپی
نوێنەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکخاتوو ڕێز گەردی
نوێنەر لە عێراق و هەرێمی کوردستانبەڕێز سەرکەوت ڕەجەب حاجی مزووری
هەماهەنگکەری مافەکانی مرۆڤ بۆ ئێرانبەڕێز عادڵ مەحموودی