ئێمە کێین؟

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕيکخراوێکە بە دوور لە قازانجی دارایی کە لە چۆارچێوەی بەندی ٦٠ دەستووری سویسی دا دامەزراوە و ناوەندەکەی لە شاری ژنێڤە. ناوەندەکە لە کۆمەڵێک بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ، ئاکادیمیسیەن، لێکۆڵەر و چالاکی مافەکانی مرۆڤ، پيک هاتووە.

ناوەندی زاگرۆس لە ساڵی ٢٠٢١ەوە خاوەنی پلەی ڕاوێژکاری شۆرای ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئێکۆسۆک)ە.

کۆتا ئامانجی ناوەندی زاگرۆس بریتییە لە گۆڕانی دونیا بە شێوەیەک کە هەموو مرۆڤێک بتوانێت هەموو ئەو مافانە وەدەست بێنێت کە لە جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و نووسراوە نێۆنەتەوەییەکانی دیکەدا چەسپێندراون.

ناوه‌ندی زاگرۆس كار بۆ به‌ دی هاتنی ئه‌و ئامانجانه‌ ده‌كات: پێشخستنی مافه‌کانی مرۆڤ، پێشخستنی گەشەی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێشخستنی یه‌کسانی ژن و پیاو، پێشخستنی مافه‌کانی منداڵان، پێشخستنی مافەکانی خەڵکی خۆجێی، کەمایەتیە ئیتنیکی و نەتەوەییەکان، خه‌بات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان، پێشخستنی پاراستنی سروشت و ژینگە.

ئامرازی گەیشتن بەو ئامانجانە:

– ڕێکخستنی کۆبوونەوە و سمینار بە مەبەستی پێشخستنی بابەتی مافەکانی مرۆڤ

– ڕێکخستنی چاوپێکەوتن، بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی دیکە، لە سەر بابەتی مافەکانی مرۆڤ؛

– بەشداری لە کەمپەینی پشتگری لە قۆربانیانی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ؛

– پێشخستنی خوێندن و لێکۆڵینەوە لە سەر بابەتە پەیوەندیدارەکانی مافەکانی مرۆڤ؛

– گۆڕینەوەی زانیاری و هاوکاری لە گەڵ گرووپەکانی چالاک لە بۆواری مافەکانی مرۆڤ دا.

تیمەکەمان

ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەمان بە شێوەیەکی دیمۆکراتیک لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوەکەدا، کە بە شێوەی ساڵیانە کۆ دەبێتەوە، هەڵدەبژێردرێن. ژمارەیەک چالاکی خۆبەخشیش هاوکاری کۆمیتەی ڕێکخراوەکەمانن.

ناوەندی زاگرۆس هیچ جۆرە یارمەتییەکی ‌حکوومی وەرناگرێت. سەرچاوە داراییەکانی بریتین لە مافی ئەندامەتی ئەندامانی خۆی و کاری خۆبەخشانە بۆ جێبەجێ کردنی چالاکییەکان.

ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی زاگرۆس بریتین لە :

   

– بەرپرسی کۆمیتە

موحەمەد ئازاد سەڵواتی

– بەڕێوەبەری کارگێڕی

سەمیرە موحەمەد

– بەشی دارایی   

ئانیا ئۆکسالامپی

– نوێنەرایەتی بۆ وڵات – عێراق و هەریمی کوردستان       

هایمەن ڕەمزی مەحموود

– نوێنەرایەتی بۆ وڵات – ئێران 

عادڵ مەحموودی