ناو و بنكه‌ی سه‌ره‌كی ڕێکخراو
به‌ندی ١:
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ کە بە کورتی بە ناوەندی زاگرۆس دەناسرێت، ڕێکخراوێكی مەدەنی، به ناسنامه‌یه‌کی یاساییە که بنکه‌که‌ی له شاری ژنێڤە و له چوارچێوه‌ی به‌ندی ٦٠ و سه‌ره‌وه‌تری یاسای باری شارستانی سویسرا دامەزراوە. ڕێکخراوه‌که له رووی سیاسی و ئایینیەوه بێ لایه‌نه.
به‌ندی ٢:
بنکەی سەرەکی ناوەندی زاگرۆس لە شاری ژنێڤە و ماوەی چالاکی ڕێکخراوەکە هەتا هەتاییە.
ئامانجەکان
به‌ندی ٣:
ناوه‌ندی زاگرۆس كار بۆ به دی هاتنی ئه‌و ئامانجانه ده‌كات:
پێشخستنی مافه‌کانی مرۆڤ،
پێشخستنی گەشەی کۆمه‌ڵایه‌تی،
پێشخستنی یه‌کسانی ژن و پیاو،
پێشخستنی مافه‌کانی منداڵان،
پێشخستنی مافەکانی خەڵکی خۆجێی، کەمایەتیە ئیتنیکی و نەتەوەییەکان،
خه‌بات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان،
پێشخستنی پاراستنی سروشت و ژینگە.
سەرچاوەی دارایی
به‌ندی ٤:
سه‌رچاوه داراییه‌کانی ڕێکخراوەکە بریتین له:
بەخشین و میرات،
پشتگری دارایی،
یارمەتیە دەوڵەتی و تایبەتەکان،
مافی ئه‌ندامه‌تی،
هەموو سەرچاوەیەکی یاسایی دیکە.
داهاتەکان بۆ بەدی هێنانی ئامانجە کۆمەڵایتیەکان تەرخان دەکرێن.
ئەندامەتی
به‌ندی ٥:
هه‌ر که‌س یان رێكخراوێك کە ئۆگری وه‌دیهاتنی ئامانجانه دیاریکراوەکانی به‌ندی٣ی ئه‌م پێڕوه بێت دەتوانێ ببێتە ئەندامی ناوەندی زاگرۆس.
به‌ندی ٦:
رێكخراوه‌كه پێکهاتووه له:
ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر،
ئه‌ندامانی چالاک،
ئه‌ندامانی شانازی،
ئه‌ندامانی بە کۆمەڵ،
ئەندامی ناچالاک.
به‌ندی ٧:
داخوازه‌كانی ئه‌ندامه‌تی ئاراستەی کۆمیتەی بەڕیوەبەری دەکرێن. کۆمیتە ئەندامانی نۆێ وەردەگرێت و کۆڕی گشتیی لێ ئاگادار دەکاتەوە.
به‌ندی٨:
مافی ئەندامەتی بەم مەرجانە هەڵدەوەشێتەوە:
به کۆتایی هاتنی ماوەیەکی دیاری کراو،
بە پێشکەشکردنی نامەی دەست لە کارکێشانەوە بە کۆمیتە، ٣ مانگ پێش کۆتایی هاتنی ئەرکەكانی. لە هەموو مەرجێکدا پارەی ساڵیانەی ئەندامەتی دەبێ هەر بدرێت. ئەندامە دەست لە کار کێشاوە یان دەرکراوەکان هیچ مافێکی کۆمەڵایەتیان بە سەر ڕێکخراوەوە نامێنێت،
بە دەرکران لە لایەن کۆمیتەوە، بە هۆی ” هۆكاره هاندەرەکان”، وێڕای مافی ناردنی داوای پێداچوونەوە بۆ کۆڕی گشتی. ماوەی پێشکەشکردنی داوای پێداچوونەوە له دوای پێگه‌یشتنی نووسراوه‌ی كومیته‌وه سی ڕۆژە،
به هۆی نه‌دانی پاره‌ی ئه‌ندامه‌تی بۆ ماوه‌ی یه‌كساڵ.
ئۆرگانەکان
به‌ندی ٩:
ئۆرگانەکانی ڕێکخراوه‌که بریتین له:
کۆڕی گشتی،
کۆمیته،
ئۆرگانی چاودێری دارایی.
کۆڕی گشتی
به‌ندی ١٠:
کۆڕی گشتی، ئۆرگانی باڵای ڕێکخراوه کەیە و هەموو ئه‌ندامانی ڕیکخراوەکە لە خۆ دەگرێت.
بە شێوەی ئاسایی ساڵێ یەکجار كۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌ر وه‌ها لە باری نائاسایی دا، بۆ چاره‌سه‌ری پرسه گرینگه‌كانی په‌یوه‌ست به ژیانی ڕێكخراوه‌كه یان له بار‌و دۆخێكی هه‌ستیاردا، ده‌توانرێ له سه‌ر داوای كومیته یان ٣/١ی ئه‌ندامانی چالاكی ڕێكخراو كۆببێته‌وه.
كۆڕی گشتی ده‌بێ له زۆرینه‌ی٣/٢ ی ئه‌ندامانی چالاكی بانگكراوی یه‌كه‌م بانگه‌واز پێك بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆرینه‌یه كۆ نه‌بێته‌وه، له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژدا بانگه‌واز بۆ دووهه‌م كۆڕی گشتی ده‌كرێت و ده‌توانرێت به به‌شداری ئه‌ندامانی ئامادە بوو، پێك بهێنرێت.
كومیته له ماوه‌ی ٤ حه‌وتوو پێش له به‌سترانی كۆڕی گشتی ئه‌ندامان به نووسراوه ئاگادار ده‌كاته‌وه. بانگه‌وازه‌كه پێك دێت له ده‌ستووری كار و لانی كه‌م ده‌بێ تا ١٠ ڕۆژ پێش به‌سترانی كۆڕه‌كه بۆ ئه‌ندامان بنێردرێت.
به‌ندی ١١:
ئه‌رکه‌کانی كۆڕی گشتی بریتین له‌م خاڵانه:
بڕیار له سه‌ر وه‌رگرتن یان ده‌ركردنی ئه‌ندامان ده‌دات،
ڕاپۆرته‌کان په‌سند ده‌کات، به حیسابه‌كاندا ده‌چێته‌وه، ده‌نگ له سه‌ر بوودجه‌ی ساڵیانه وه‌ر ده‌گرێت و په‌سندی ده‌كات،
بڕیار له سه‌ر ده‌ستكاریكردنی پێڕه‌و وه‌رده‌گرێت،
هه‌ڵوێست له سه‌ر هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی دیكه كه ده‌خرێته ده‌ستور‌ی كاره‌وه وه‌رده‌گرێت،
پاره‌ی ئه‌ندامه‌تی مانگانه یان ساڵیانه‌ی ئه‌ندامی تاك و به كۆمه‌ڵ دیاری ده‌كات،
ئه‌ندامانی کۆمیته (لانی كه‌م یه‌ك سه‌رۆك و دوو هاوسه‌رۆك و یه‌ك سكرتێر و ژمێریارك) و چاودێرانی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێت،
بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكخراو وه‌رده‌گرێت.
به‌ندی ١٢:
كۆڕی گشتی له لایه‌ن سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و له ئه‌گه‌ری ئاماده نه‌بوونی دا یه‌كێك له هاوسه‌رۆكه‌كان جێگای ده‌گرێته‌وه.
به‌ندی ١٣:
بڕیاره‌كانی كۆڕی گشتی به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئاسایی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو وه‌رده‌گیردرێن:
له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كاندا ده‌نگی سه‌رۆك یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت،
بڕیاری ده‌ستكاریكردنی پێڕه‌و و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه ته‌نیا به ده‌نگی ٣/٢ ی ئه‌ندامانی به‌شدار وه‌رده‌گیردرێت.
به‌ندی ١٤:
ده‌نگ وه‌رگرتنه‌كان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌ست ده‌بن. له سه‌ر داوای ٣ ئه‌ندامی به‌شدار، ده‌نگدان به نهێنی ده‌كرێت. به نوێنه‌رایه‌تی كه‌س ده‌نگ نادرێت. (ڕێگا به ده‌نگدانی بریكاری نادرێت).
به‌ندی ١٥:
ده‌ستووری كاری كۆڕی گشتی «ئاسایی» بریتی ده‌بێت له:
په‌سندكردنی كاربه‌ڵگه(كارنامه)ی دوایین كۆڕی گشتی،
ڕاپۆرتی كۆمیته له سه‌ر چالاكیه‌كانی ڕێكخراوه‌كه له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوو دا،
ڕاپۆرته‌كانی ژمریاری و چاودێری دارایی،
دیاریكردنی پاره‌ی ئه‌ندامه‌تی و په‌سه‌ند كردنی بودجه،
په‌سندكردنی ڕاپۆرت و حیسابه‌كان،
هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته و ئۆرگانی چاودێری دارایی،
پیشنیاره تایبه‌ته‌كان.
كومیته
به‌ندی ١٦:
كومیته به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوه و هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست ده‌نێت بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه بۆی دیاری كراون.
به‌ندی ١٧:
كومیته له ٥ ئه‌ندام، كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك دیاری كراون، پێك دێت.
یه‌ك سه‌رۆك
دوو هاوسه‌رۆك
یه‌ك سكرتێر
یه‌ك ژمێریار
به‌ندی ١٨:
كومیته ڕاسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م تا ١٠ ڕۆژ پێشتر، هه‌موو پیشنیاره نووسراوه‌كانی ئه‌ندامان له ده‌ستووری كاری كۆڕی گشتی دا بگونجێنێت.
كومیته سه‌ربه‌ست كراوه له ئه‌نجامی هه‌موو چالاكیه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئامانجه‌كانی ڕێكخراوه‌وه هه‌بێت. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رفراوانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كار‌و باری ڕۆژانه هه‌یه.
به‌ندی ١٩:
بڕیاره‌كانی كومیته به زۆرینه‌ی ئاسایی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو وه‌رده‌گیردرێن.
له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كان دا، ده‌نگی سه‌رۆك یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
به‌ندی ٢٠:
واژۆی هاوبه‌شی دوو ئه‌ندامی كومیته، ڕێكخراو به‌رپرس ده‌كات له هه‌ر بڕیارێك.
به‌ندی ٢١:
كومیته به‌رپرسه له:
هاوێشتنی هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بۆ هاتنه دی ئامانجه دیاریكراوه‌كان،
بانگه‌شه كردن بۆ كۆری گشتی “ئاسایی” و “نائاسایی”،
وه‌رگرتنی بڕیاراتی په‌یوه‌ندیدار به وه‌رگیران یان ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ده‌ركردنیان،
دڵنیابوون له جێ به‌جێكرانی پێڕه‌و، داڕشتنی پێڕه‌وی نێۆخۆیی و باش به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوه‌كه.
به‌ندی ٢٢:
كومیته به‌رپرسی حیسابه‌كانی ڕێكخراوه‌کەیە و هەر جارە دەیانخاتە بەر دەستی دوو چاودێری دارایی هه‌ڵبژێردراوی كۆڕی گشتی و ئەوانیش ڕاپۆرته‌كه‌یان دەدەنەوە بە كۆڕی گشتی.
به‌ندی ٢٣:
كومیته ده‌توانێت ئه‌ركێك بۆ ماویه‌كی دیاری كرا‌و به هه‌ر ئه‌ندامێكی رێكخراو یان هه‌ر كه‌سێكی ده‌ره‌كی بسپێرێت. هه‌روه‌ها لە کاتی پێویستا مافی وەرگرتن و وەدەرنانی ئەندامی مووچه خۆر یان خۆبه‌خشی هه‌یه.
فه‌رمانبه‌رانی مووچه‌خۆری ڕێكخراو ناتوانن ئه‌ندامی كومیته بن و تەنیا پلەی ڕاوێژ‌كاریان دەبێت.
به‌ندی ٢٤:
ئه‌ندامانی كومیته به شێوه‌ی خۆبه‌خش كار ده‌كه‌ن و ناتوانن جگه له تێچووی كار و جێ به‌جێ بوونیان داوای خه‌رجی دیكه بكه‌ن. بوودجه‌ی ته‌رخانكراوی ئه‌ندامانی به‌ڕێو‌ه‌به‌ریی ده‌توانێت له‌وه‌ی كه بۆ كاره فه‌رمیه‌كان خه‌رج ده‌كرێ زیاتر بێت. بۆ ئه‌و چالاكیانه كه له ئاستی ئاسایی تێ ده‌په‌ڕن، ده‌توانرێت به شێو‌ه‌یه‌كی شیاو قه‌ره‌بوو‌ی هه‌ر ئه‌ندامێكی كومیته بكرێته‌وه.
به‌نده جیاوازه‌كان
به‌ندی ٢٥:
چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ١ی ژانڤیه (كانوونی دووهه‌م) ی هه‌ر ساڵێكەوە ده‌ست پێ ده‌كەن و له ٣١ی دیسامبه‌ر(كانوونی یه‌كه‌م) ی هەمان ساڵدا کۆتای‌یان پێ دێت.
به‌ندی ٢٦:
ئۆرگانی چاودێری دارایی پێداچوونه‌وه به دارایی ڕێكخراودا ده‌كات و ڕاپۆرتێك ئاراسته‌ی كۆڕی گشتی ده‌كات. ئه‌م ئۆ‌رگانه پێكهاتووه له دوو چاو‌دێر و جێگره‌وه‌یه‌ك کە دەتوانێ ئه‌ندامی ڕێكخراو یان لە دەرەوە بێت.
به‌ندی ٢٧:
له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكخراو دا، داراییه‌كان له لایه‌ن كومیته‌وه پارێزراون. دارایه شیمانه‌ییه‌كان ده‌به‌خشرێته ڕێكخراوێكی دیكه كه كار بۆ هێنانه دی هه‌مان ئامانجه‌كانی ڕێكخراوه‌كه ده‌كات و ده‌كه‌وێته به‌ر یاسای “لێبوردنی باج” ەوە. له هیچ دۆخێك‌دا، ناتوانرێت ته‌واوی دارایی ڕێكخراو یان به‌شێكی بگێڕدرێنه‌وه بۆ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر یان ئه‌ندامان، یان بە قازانجی ئه‌وان به كار بهێنرێت.
به‌ندی ٢٨:
ده‌توانرێت پێڕه‌وێکی نێۆخۆیی له لایه‌ن كومیته‌وه ئاماده بكرێت. ئه‌و پێڕه‌وە نێوخۆییه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی خاڵه جیاوازه پێشبینی نه‌كراوه‌كانه له پێڕه‌وی ڕێکخراوەکە دا، به تایبه‌ت خاڵه په‌یوه‌ندی داره‌كان به كار و به‌ڕێو‌ه‌به‌ریی نێوخۆیی ڕێكخراوه‌کە‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، په‌یڕه‌وی له به‌ندی ٦٠ ی یاسای باری شارستانی سویسرا ده‌کرێت.
ئه‌و پێره‌وه له لایه‌ن كۆڕی گشتی ٢ تا ٥/١١/٢٠١٠ دا په‌سند کراوه و له كۆڕی گشتی ٢٩/١٢/٢٠١٢ له ژنێڤ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوەتەوە.
به ناوی ڕێكخراوه‌كه‌وه:
سەرۆک:
هاوسەرۆکەکان: