دژ بە هێرشی میلیشیای حەشدی شەعبی و سۆپای عێراق بۆ سەر شاری کەرکووک و هەریمی کوردستان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ئەو هێزانەوە، هەڵدەستین بە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێک لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ.
![](https://www.zagros-centre.org/ku/wp-content/uploads/2019/08/manifestation-300x225.jpg)
بەو بۆنەیەوە داوا لە هەموو لایەکتان دەکەین لە گەڵمان بەشدار بن بۆ بەرز کردنەوەی دەنگی نارەزایەتی و مەحکووم کردنی هەموو پێشێلکارییەکان.
کات : ڕۆژی سێ شەمە ٢٤/١٠/٢٠١٧، کاتژمێر ١٠ تا ١٢
شوێن بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ
خۆپیشاندانەکە لە لایەن ئەو ڕێکخراوانەوە ڕێک خراوە:
– ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
– سولیداریتێ ئەنترناسیۆنال پووغ لا بێ
– کوردیش-سویس ئالیانس