بەڕێوە چوونی کونفرانسێک لە مەر مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلان لە نەتەوە یەکگرتووەکان،

لە دریژەی کار و چالاکیەکانیان دا، نوينەرایەتی ناوەندی زاگرۆس لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری کونفراسی ” مافی دیاری کردنی چارەنووس” بوون کە لە ١٥ی مارس (ئادار)ی ٢٠١٦ دا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ پيک هات.
کونفرانسەکە بە بەشداری نوێنەرانی چەندین گەلی ماف زەوت کراوی وەکو کورد، تامیل، سە‌حراویەکان، کەمایەتیەکانی باشووری یەمەن، چەند وڵاتی ئەندامی شۆرای مافەکانی مرۆڤ و چەندین ڕيکخراوی نيۆ نەتەوەیی و چەند شارەزای بۆاری مافە نيۆنەتەوەیەکان پيک هاتبوو.
لە کونفرسەکەدا نوێنەری ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر کێشەی کورد و تایبەتمەندی هەر کام لە پارچەکانی کوردستان پيشکەشی کونفرانسەکە کرد و ویستی گەلی کوردی بۆ وەدەست هێنانی مافی دیاری کردنی چارەنووسی خۆی، هەر لە خۆسەریی دیمۆکراتیکەوە هەتا سەربەخۆیی بۆ بەشداربووان دەربڕی.
لە کونفرانسەکەدا نوێنەرایەتی هەر کام لە گەلان و ڕێکخراوەکان بارو دۆخی گەلانی خۆیان و داواکاریەکانیان هێنایە بەر باس و هەر لەو بارەوە ڕاپۆرتێکیش پێشکەشی سەرۆکایەتی شۆرای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.

١٥/٠٣/٢٠١٦

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ