ڕاپۆرتی بەڕيوەچوونی کۆنفرانسی ”مافەکانی ژنان لە ژێر داگیرکاری نیزامیدا”!

ڕۆژی ٧ی مارس (ئازار)ی ٢٠١٧، هاوکات لە گەڵ ٣٤هەمین خۆلی کۆبوونەوەکانی شۆرای مافەکانی مرۆڤ، کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی”مافەکانی ژنان لە ژێر داگیرکاری نیزامیدا” لە بنکەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بەڕێوەچوو.
 ئەو کونفرانسە بە هاوکاری چەند ڕێکخراوی نێۆنەتەوەیی خاوەنی پلەی ڕاوێژکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخرابوو و ئامانجەکەشی بریتی بوو لە خستنە بەر باسی بارودۆخی ژنانی نەتەوە بندەستەکانی وەکو؛ تامیل، سە‌‌حراوی، کورد و عەرەبی ئێرانی.
 لە کۆنفرانسەکەدا هەرکام لە بەشداربووان بە پێشکەشکردنی بابەتی خۆی هەوڵی ڕوونکردنەوە و زەقکردنەوەی ئەوکێشانەی دا کە لە سەردەمی داگیرکاریدا بەڕەوڕووی ژنانی سەر بە نەتەوە ژێر دەستەکەیان بووەتەوە و داوای بە هاناوە هاتنی کۆمەڵگای جیهانی بۆ ئەو نەتەوانە و گەلەکەیان کرد.
لە کۆتاییدا ژمارەیەک لە حازربووان بە دەربڕینی بیروبۆچوون، پرسیار و هاودەردی بەشداری بابەتەکان بوون.
 

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
٠٧/٠٤/٢٠١٧