بانگەواز بۆ بەشداری لە چالاکیی پشتگری نواندن!

هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی ١٠/٠٩/٢٠١٧ لە لایەن کومێتەی ڕەوەندی کوردستانیانی سویس بۆ پشتگری لە ڕێفراندۆمی هەریمی باشووری کوردستان، چالاکییەک لە بەر دەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ڕێک دەخرێ.
ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرەڕای پشتگری خۆی بۆ ئەو چالاکییە، داوا لە هەموو چالاکانی بۆاری مافەکانی مرۆڤ، بەرگریکارانی مافەکانی گەلان، ئۆگرانی مافی دیاریکردنی چارەنووس و مرۆڤە ئازادیخوازەکان دەکەین بەشداری ئەو چالاکییە بن کە بۆ پشتگری داوکارییە مرۆیی و دیمۆکراتیکەکانی گەلی کوردستان ڕێکخراوە.
کات : یەکشەمە ١٠ی سێپتامبەری ٢٠١٧ لە کاتژمێر ١٣ هەتا ١٨
شوێن : بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
٣٠/٠٨/٢٠١٧
ژنێڤ – سویسرا